| KurdGraphic Forum http://kurdgraphic.freeforums.org/ |
|
| ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست! http://kurdgraphic.freeforums.org/topic-t347.html |
صفحه 1 از 1 |
| نويسنده: | | کـــاروخ | [ سه شنبه Oct 07, 2008 3:55 pm ] |
| موضوع پست: | ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست! |
ئه‌م کاته‌ت باش، هاوڕێی به‌ڕێز، له به‌رئه‌وه‌ی سکریپتی یانه‌که‌مان به زاراوه‌ی (کرمانجی خواروو/ سۆرانی ) نی یه‌و ته‌نها به (کرمانجی ژوور‌و)ه و زۆربه‌ی هاوڕێیان و میوانانی یانه‌ش له دانیشوانی باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن وڕاهاتووین که له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ بنوسین و بخوێنینه‌وه نـاچار بووین که سکریپته‌که‌مان به زمانی فارسی دابنێین هه‌رچه‌نده ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانمان ته‌نها به زمانی کوردی ده‌بێت. مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه‌مان ته‌نها له به‌ر نه‌بوونی سکریپته به زاراوه‌ی ( کرمانجی خواروو/سۆرانی)یه وده‌مانه‌وێت هێنده‌ی له تواناماندایه خزمه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین. بۆیه زۆر داوای لێبوردن له هه‌موو کوردزمانێك ده‌که‌ین و به هیواین بتوانین له داهاتوودا ئه‌م کێشه‌یه به هاوکاری دڵسۆزان چاره‌سه‌ر بکه‌ین له گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستی بۆبه‌ڕێزتان و به هیوای کاتێکی خۆش. داواکارین له گشت هاوڕێیان ئه‌وانه‌ی که سه‌رنجێکی تایبه‌تییان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌مان تکایه به خۆشحاڵی یه‌وه پێشنیاره‌کانیان بنووسن و ئێمه‌ش به ڕێزه‌وه سه‌رنجه‌کانتان له به‌رچاو ده‌گرین، ده‌توانن سه‌رنجه‌کانتان له به‌شی پێشنیاره‌کان بنوسن. یانه‌ی کوردگرافیك |
|
| صفحه 1 از 1 | همه زمانها با ساعت محلی UTC + 2 [ DST ] تنظیم شده اند |
| Powered by phpBB © 2000, 2002, 2005, 2007 phpBB Group http://www.phpbb.com/ |
|