ئه‌م کاته باش و زۆر به‌خێر بێی بۆ یانه‌ی کورد گرافیك
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین که‌وا ئێمه‌ی کورد له‌مێژه نیشتمانه‌که‌مان له‌لایه‌ن دووژمنانمانهوه داگیر کراوه‌و
وه به هه‌موو شێوازێك هه‌وڵیان داوه که‌وا گه‌له‌که‌مان له‌ناوببه‌ن،به‌ڵام بۆ هۆی خۆبه‌ختکاری وهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌لی کورده‌وه هه‌موو هه‌وڵی دووژمنان بێمایه بووهتائێستاش گه‌لی کورد به یه‌کێ له گه‌له زیندووه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست داده‌نرێت و دووژمانانمان هه‌میشه و بێ‌پشوو ده‌یانه‌وێت کورد له ناوبه‌رن گه‌رچی خۆیان پێش ئێمه ئه‌و ڕاستی یه
ده‌زانن که ئه‌وه ته‌نها خه‌ونێکه‌و هیچی تر.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی هۆشیارکردنی ڕۆڵه‌کانی ئێستا‌و داهاتوومان بده‌ین وله گهلهپێشکهوتووهکانی جیهان دوانه‌که‌وین ده‌بێ خۆمان له
گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌م به‌دوور نه‌گرین ولهپێگه زانستی یه‌کانی جیهان جێگه‌ی خۆمان بکه‌ینه‌وه ده‌بێت له هه‌وڵدا بین
یانه‌ی کورد گرافیك یش یه‌کێکه له هه‌وڵه‌کان با هه‌موومان پێکه‌وه کار بکه‌ین وئه‌م یانه‌و گشت یانه کوردستانی یه‌کان به
ماڵی خۆمانیان بزانین و بتوانین ڕۆژانه که‌لێنێکی ماڵه‌کانمان پڕبکه‌ینه‌وه،با پێکه‌وه هاوکاربین بۆ داهاتوویه‌کی پرشنگدار و
به‌پێی شاره‌زایی وتواناکانمان خزمه‌تی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین،داواکارم له هه‌موو هاوڕێیان ڕه‌چاوی یاساکانی یانه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین به‌ده‌وام بین له خزمه‌تکردنی کوردستان
Link
یاساکانی یانه‌ی کورد گرافیك
ناوی ئه‌ندام یان نازناو ده‌بێت گونجاو بێت
دانانی لینك بۆ ماڵپه‌ڕێکی تر ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاگادار بکرێته‌وه پێش ناساندی ماڵپه‌ڕ
سوکایه‌تی کردن به ئه‌ندامان و سه‌رپه‌رشتیارانی یانه‌ی کوردگرافیك یان هه‌ر یانه‌یه‌کی کوردی
ڕێگه پێدراو نی یه
داواکردنی کراك یان ژمارهنهێنی پرۆگرام به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له یانه ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت و
ده‌بێت په‌یامی تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سه بنێریت که بابه‌ته‌که‌ی ئاماده‌کردووه بۆ هاوکاریکردنت
گواستنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی کورد گرافیك بۆ یانه‌یه‌کی تر به بێ ئاماژه پێ کردن بۆ یانه‌ی کورد گرافیك
به کارێکی سه‌رپێچی داده‌نرێت و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیرێت له لایه‌ن یانه‌وه
وێنه‌ی ناشیاو یه‌کسه‌ر ده‌سڕێته‌وه له لایه‌ن یانه‌وه
بابه‌تی گاڵته‌جاڕی و بێ ناوهڕۆك ده‌سڕێته‌وه
به‌کارهێنانی وشه‌ی بێگانه به شێوازێکی به‌ربڵاو له بابه‌تدا ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت و
بابه‌ته‌که‌ش ده‌سڕێته‌وه
پرسیار ده‌باره‌ی هه‌ر چ شتێك له بڕگه‌ی پرسیاردا داده‌نرێت،واته گه‌ر پرسیارێکت هه‌بوو
نابێت له جێگه‌یه‌کی تر پرسیاره‌که‌ت دابنێیت
هه‌ر هاوڕێیه‌ك ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ڕه‌چاو نه‌کات ناتوانێت ببێ به ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی و
ناچار ده‌بین هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر وه‌ربگرین