سڵاو
هاوڕێیان ئه‌م کاته‌تان باش ،
به پێویستمان زانی که به‌شێکی تایبه‌ت بکه‌ینه‌وه بۆ پیشاندانی کاره‌کانی هه‌مووان
واته گه‌ر به‌ڕێزت به یه‌کێك له پرۆگرامه‌کانی گرافیك 3 ڕوویی یان 2 ڕوویی کار ده‌که‌یت
یان کارێکت ئه‌نجام داوه ، ده‌توانی لێره‌دا کاره‌که‌ت پیشان بده‌یت بۆ ئه‌وه هاوڕێیان بیبینن و
گه‌ر که‌م و کوڕییه‌کیشی تێدا هه‌بوو بتوانن سه‌رنجی خۆیان ده‌رباره‌ی کاره‌که‌ت بنووسن ، وه
ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆ وه‌ك دیزاینکارێك هه‌ڵه‌کانی خۆت بزانیت و زیاتر خۆت به‌ره‌و
پێش به‌ریت و سوود له‌و ڕه‌خنانه وه‌ر بگریت و له کاره‌کانی داهاتوودا هه‌مان هه‌ڵه دووباره نه‌که‌یته‌وه،
ئه‌م به‌شه سوودی هه‌مووانی تێدایه بۆ داوا له هه‌ووان ده‌که‌ین که کاره‌کانیان پیشان بده‌ن گه‌رچی خۆیان
له کاره‌کانیان ڕازی نه‌بن.
تێبینی / قه‌باره‌ی کاره‌کان له‌م پێوانه‌یه زیاتر نه‌بن
800
768
پیکسڵ
گه‌ر پرسیارێکت هه‌بوو به چاوان هاوکاریتان ده‌که‌ین
3D = ســــــــــــــێ ڕوو
2D = دوو ڕوو
نموونه پرۆگرامی فۆتۆشۆپ به پرۆگرامی دوو ڕوو داده‌نرێت ، چونکه ئه‌وکارانه‌ی که
پێ ی ئه‌نجام ده‌درێت مرۆڤ ده‌توانێت ته‌نها دوو ڕووکار‌ی ببینێت.
به‌ڵام
پرۆگرامه‌کانی وه‌ك ماکس یان مایا یان سینه‌ما فۆر دی
ده‌توانرێت له سێ ڕووه‌وه ببینرێت.
له گه‌ڵ ڕێزی ده‌سته‌ی کورد گرافیك دا
_________________

