[align=center]
سڵاو،
له‌م بابه‌ته‌دا باس له شێوازی فۆرماته‌کان ده‌که‌ین بۆ هه‌ڵگرتنی وێنه‌و پرۆژه‌کان.
PSD ئه‌م فۆرماته بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌وکارانه‌ی که له فۆتۆشۆپ دا ئه‌نجامت داون و ده‌زانی که به‌کاری ده‌هێنیته‌وه
یان ده‌ستکاریان ده‌که‌یته‌وه.
GIF له ڕێگای ئه‌م فۆرماتهوه ده‌توانی کار به 256 ڕه‌نگ هه‌ڵبگریت و له هه‌ما کاتدا توانای دیزاینی بزواوی هه‌یه‌و زیاتر له ماڵپه‌ڕه‌کاندا به‌کارده‌هێنرێت.
PNG ئه‌م فۆرماته توانایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتن و پیشاندانی دیزاین به تایبه‌ت ئه‌و کارانه‌ی که‌وا
به بێ پاشبنهمان و کاراکته‌ره‌کان سێبه‌ریان هه‌یه، به‌لام کێشی گه‌وره‌یه.
JPEG ئه‌م فۆرماته زۆر ناسراوه‌و له ماڵپه‌ڕه‌کاندا زۆر به بڵاوی به‌کارده‌هێنرێت ئه‌ویش له به‌رئه‌وه‌ی کێشی بچووکه‌و هه‌روه‌ها توانای باشی هه‌یه بۆ پیشاندانی وێنه.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ناسراوترین فۆرماته‌کان بوون، به‌ڵام چه‌ند شێوازێکی تر له فۆرمات هه‌ن که زۆر ناسراو نین ئه‌ویش له به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێکیان بۆ کاری زۆر تایبه‌ت به‌کارده‌هێنرێن.
BMP ئه‌م فۆرماته توانای پیشاندانی زۆر به‌رزه و ده‌گاته 16 ملیۆن ڕه‌نگ.
PCX ئه‌م فۆرماته‌ش به‌هه‌مان شێوه توانای پیشاندانی 16 ملیۆن ڕه‌نگی هه‌یه و هه‌رچه‌نده زۆر به‌ر بڵاو نیه.
SCT ئه‌م فۆرماته بۆ چاپ له لایه‌ن کۆمپانیاکانی ڕیکلامه‌وه به‌کارده‌هێنرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که کار به
ئامێری سایتکس ده‌که‌ن بۆ چاپ.
TIF ئه‌م فۆرماته له پرۆگرامه‌کانی دیزاینی بڵاوکراوه‌کان وه‌ك ڕۆژنامه‌و گۆڤار که ده‌توانرێت ئه‌دۆبی ئیندیزاین به‌کار بهێنرێت بۆ ئه‌م کارانه و ئه‌م فۆرماته له لایه‌ن کۆمپانیای دۆس به‌رهه‌م هێنراوه‌و پاشان کۆمپانیاکه له لاین ئه‌دۆبی یه‌وه کڕا.
EPS ئه‌م فۆرماته بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌وکارانه به‌کارده‌هێنرێت که به ڤیکتۆر هه‌ڵده‌گیرێن، توانایه‌کی باشی هه‌یه‌و ده‌توانی جارێکی تر کاره‌کانی ده‌ستکاری بکه‌یته‌وه له ڕێگه‌ی پرۆگرامی Adobe Illustrator ه‌وه.
ئه‌مانه کۆمه‌ڵێك فۆرمات بوون که پێویسته له سه‌ر دیزاین کار شاره‌زایان بێت و بیاناسێت بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانی به‌شێوازێکی زانستی و جوان پیشان بدات یاخود ببینرێت.
له گه‌ڵ ڕێزم دا.[/align]